راپۆرت
كاتی هاتنی پارەكەی بەغدا ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی یاسایی دابەشكردنی مووچە لە عیراق هەموو مانگێگ لە 18ی مانگەوە پارە لە وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت و تا 25ی مانگ دەگاتە وەزارەت و شارەكان بۆ دابەشكردن.
حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری لقی بانكی ناوەندی عیراق لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ زانیارییەك نییە لە بارەی هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەركات پارەكە لە بەغداوە بخرێتە سەر حساب بانكی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ ئاگادارمان دەكەنەوەو تائێستاش ئاگادار نەكراوینەتەوە".
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجەمەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی یاسایی دابەشكردنی مووچە لەعیراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە پارە لە وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت و تا 25ی مانگ دەگاتە وەزارەت و شارەكان بۆ دابەشكردن".
مانگی رابردوو بەغدا بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ چەند هەفتەیەك دواخست، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 11ی ساڵی 2019 دوابكەوێت و لە كاتی خۆی دابەش نەكرێت.
بەغدا مانگانە بری 454 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و لە ساڵیی 2019ەوە تائێستا بەغدا ئەو پارەیە لە وادەی خۆی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەڵام هەرێم پابەندی ناردنی نەوت نەبووە.
بۆ ساڵی 2020 بەهۆی ئەوەی تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی ئەو ساڵە ئامادەنەكراوەو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندنەكراوە، بۆیە بەهەمان شێوەی ساڵی 2019 ئەو پارەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.