گێتی
غه‌زه... 21 هه‌زار كه‌س كوژراوه و "شه‌ڕ چه‌ند مانگێكی تر به‌رده‌وامیی ده‌بێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل، كه ماوه‌ی 80 رۆژه به‌رده‌وامیی هه‌یه، دوا ئاماری كوژراوانی غه‌ززه بڵاوكرایه‌وه كه 21 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هرتسی هلیفی، سوپاسالاری ئیسرائیل رایگه‌یاند، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل تا چه‌ند مانگێكی تر به‌رده‌وامیی ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه پزیشكانی بێ‌سنوور رایگه‌یاند، كاره‌ساتێك كه له غه‌ززه‌دا ده‌گوزه‌رێت، هیچ وشه‌یه‌ك نییه وه‌سفی پێی بكرێت.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تیی، كوبا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌ستیپێكردووه، سوكایه‌تییكردنه به مرۆڤایه‌تیی.
له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستیپێكرد، تا ئێستا 80 رۆژ تێپه‌ڕیوه و هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامیی هه‌یه.