گێتی

حه‌ماس دژی تاران لێدوانیدا: هێرشی سه‌ر ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به‌ قاسم سوله‌یمانیه‌وه‌ نیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌ماس دژی تاران لێدوانیدا: هێرشی سه‌ر ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به‌ قاسم سوله‌یمانیه‌وه‌ نیه‌
مه‌ودا میدیا - 

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌ڵامێكی فه‌رمیی تارانی دایه‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاند بوو هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانیی بووه‌. 

حه‌ماس ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه‌، لێدوانی سوپای پاسدارانی ئێران هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی نییه‌ و ده‌ستپێكردنی هێرشی مووشه‌كیی  بۆ سه‌ر ئیسرائیل، په‌یوه‌ندیی به‌و سته‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی ده‌كات. 

ره‌مه‌زان شه‌ریف، وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، هێرشی 7ی ئۆكتۆبه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی بوو له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان