گێتی
سه‌ربازه گه‌ڕاوه‌كانی ئیسرائیل له جه‌نگ تووشی شڵه‌ژان و كێشه‌ی ده‌روونیی ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسرائیل هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا، بڵاویكرده‌وه كه كێشه‌ی ده‌روونیی له‌ناو سه‌ربازه گه‌ڕاوه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی غه‌ززه سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌گوێره‌ی كهنأڵی 12ی ئیسرائیلیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازێكی ئیسرائیلیی گه‌ڕاوه له به‌ره‌ی شه‌ڕی غه‌ززه، له‌كاتی خه‌ودا به‌خه‌به‌رهاتووه و ته‌قه‌ی له سه‌قفی ئه‌و ژووره كردووه كه خۆی و چه‌ند سه‌ربازێكی تری ئیسرائیلیی تێدا خه‌وتبوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند سه‌ربازێك برینداربوون.
ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه روونیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كه خه‌وی ناخۆشیی بینیوه، پۆلیسی سه‌ربازیی ئیسرائیل ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد، ده‌ركه‌وت سه‌ربازه‌كه باری ته‌ندرووستیی جێگیر نییه، به‌و هۆیه‌شه‌وه وازیان له لێكۆڵینه‌وه‌كه هێنا.
شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل پێی ناوه‌ته 81همین رۆژه‌وه و تا ئێستا 21 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون و سوپاسالاری ئیسرائیلیش رایگه‌یاندووه، شه‌ڕ تا چه‌ند مانگێكی تر به‌رده‌وامیی ده‌بێت.