گێتی

كوه‌یت به‌چاودێرییكردنی ڤایرۆسێكی نوێ وڵاتانی دراوسێی به‌ئاگاهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوه‌یت به‌چاودێرییكردنی ڤایرۆسێكی نوێ وڵاتانی دراوسێی به‌ئاگاهێنا
مه‌ودا میدیا - 

میدیای وڵاتانی دراوسێی كوه‌یت به‌ په‌له‌ هه‌واڵی رێوشوێنه‌كانی كوه‌یتی سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسێكی نوێ له‌و وڵاته‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا كوه‌یت رایگه‌یاندووه‌ رێوشوێنه‌كانی كوه‌یت هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی كوه‌یت، چاودێرییكردنی هه‌ر دۆخێكی ته‌ندرووستیی، دۆخێكی ئاساییه‌ و ترسی ناوێت، به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تای ساڵ وه‌رزی په‌تا ڤایرۆسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و پێویست به‌ ترس و نیگه‌رانیی ناكات، ئه‌گه‌ر چاودێریی وردتر هه‌بێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی كوه‌یت ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاودێرییكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ GN1 حاڵه‌ته‌ ئاساییه‌ و رێوشوێنیی توند و نائاسایی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌.

میدیای وڵاتانی دراوسێی كوه‌یت، له‌وانه‌ش عیراق به‌بایه‌خه‌وه‌ هه‌واڵی چاودێرییكردنی كۆرۆنای نوێیان له‌ كوه‌یت بڵاوكرده‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان