گێتی
غه‌ززه.. ئاماری قوربانیان له 100 هه‌زار نزیكده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی كه‌رتی غه‌ززه ، له‌ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ ونیو شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، 21 هه‌زار و 320 كه‌س كوژراون و 55 هه‌زار و 603 كه‌سیش برینداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار له پاش زیاتر له 80 رۆژ شه‌ڕ، رایگه‌یاند رێگه‌ده‌دات به ناردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ناو شاری غه‌ززه، له رێگه‌ی قوبرسه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیل شه‌ڕ به‌رده‌وامیی ده‌بێت، سوپاسالاری ئیسرائیل رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی غه‌ززه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی رایگه‌یاند، شه‌ڕ تا چه‌ند مانگێكی تر به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه.