گێتی
مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ.. ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌داته‌وه و ئێرانیش هۆشدارییده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كاندا، ئه‌مه‌ریكا نۆ باره‌گای گرووپه چه‌كداره‌كانی له سوریا كرده ئامانج، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمریكا نۆ بارەگای گرووپە چەكدارەكانی لە سوریا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆیان، بۆردوومانكرد، كه به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 20 چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.

له‌لایه‌كی تره‌وه، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ناوچه‌كه‌دا به ناعه‌قڵانیی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ژێر كاریگه‌ریی هیچ لایه‌نێكدا نابن و سه‌ربه‌خۆیانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌رۆژانی رابردوودا رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كوژرانی ره‌زا موسه‌وی، به‌رپرسی دیاری ئێران له سوریا و جوڵه‌ی به‌رفراوانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، پێكه‌وه ئاماژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی به‌رفراوان و گشتگیره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.