کوردستانی
فڕۆكەخانەی سلێمانی لەسەر ئازادكردنی تووشبووانی كۆرۆنا هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەر ئازادكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە ماوەی رابردوودا كە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت بەرپرسیارانە كارەكانمان كردووە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان به بارودۆخێكی دژواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌داخه‌وه كه‌سانێكی نابه‌رپرس و هه‌ندێك په‌یج و ناوه‌ندی میدیایی به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێ لای هاونیشتمانیانمان".
باس لەوەشكراوە " لێره‌دا بۆی ڕایی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌ین كه سه‌ر له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنـــاوه له سۆنگی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و بۆ پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هاونیشتمانیانمان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا بۆ دروستكردنی كه‌ره‌نتینه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و له 29ی كانونی دووەمەوە ده‌ستپێشخه‌ری كرد كه ناو فڕۆكه‌خانه‌دا بینایه‌كی ئاماده‌كرد تایبه‌ت به‌كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له وڵاتی (چین) ه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش هه‌ندێك له‌و ناوه‌ندی میدیایانه‌ی ئێستا، به‌رده‌وام له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریدابوون و گرنگی بابه‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی تر پێوانه ده‌كرد".
ئەوەشخراوەتەڕوو " به‌داخه‌وه لە دوو رۆژی رابردوو راگه‌یاندنی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێك له توشبووه‌كان دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی ئازیزه، وێڕایی دڵگرانیمان به تووشبوونی ئه‌و هاونیشتمانی یه و ته‌واوی تووشبووانی تر هیوای هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازین، ئەو بەڕێزە لە 6ی ئادار له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی یه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی تری ناو فڕۆكه‌كه كراوه، له‌و رێكه‌وته‌دا هیچ فه‌رمانێكی لیژنه‌ی باڵا نه‌بووه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه له‌ووڵاتانی ئه‌وروپاوە ده‌گه‌ڕانه‌وه، جگه له ووڵاتی ئیتاڵیا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسیان نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ش به‌بێ بوونی فه‌رمان ناتوانێت رێگری له هیچ گه‌شتیارێك بكات كاتێك له پشكنین ده‌رده‌چن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت ".
"دڵنیایی ده‌ده‌ینه هه‌موولایه‌ك ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و چه‌واشه‌كاریانه دوورن له راستی یه‌وه و هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه نــه‌ك ساردمان ناكاته‌وه به‌ڵكـــو تـــاوی زیاترمان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی گشتی وه خۆماشمان به‌راوورد ناكه‌ین به هیچ شوێنێك و هیچ كه‌سیش به دڵسۆز و خه‌مخۆرت نازانین، باشتریش وایه ئه‌و په‌یج و ناوه‌نده میدیایانه ووردتر بڕوانن كه كه‌سێك ماڵی له شووشه‌بێت ناكرێت به‌رد بگرێته شوێنی تر".