گێتی

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ عیراق ئاشكراده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ عیراق ئاشكراده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ عیراق، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، بڕێك پاره‌ی بۆ عیراق ته‌رخانكردووه‌.

ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا عیراق ئاشكرایكرد، بڕی 73 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ عیراق، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تا پرۆژه‌كان باشتر ئه‌نجامبدرێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ئێستادایه‌ عیراقییه‌كان له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی به‌رچاو له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ده‌گرن، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی رۆژانی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر باره‌گای حزبوڵڵای عیراقیی. 

 جگه‌ له‌وه‌ش لێدوانێكی رۆژانی رابردووی رۆمانۆسكی عیراقییه‌كانی تووڕه‌ كردووه‌ و عیراقییه‌كان وایلێكده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ گه‌شه‌ی كشتوكاڵ له‌ عیراقدا، كاتێك كه‌ رۆمانۆسكی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ پێداویستی عیراق بۆ گه‌نم پڕبكاته‌وه‌، كه‌چی عیراق رووبه‌رێكی زۆری زه‌وییه‌كانی به‌ گه‌نم چاندووه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان