کوردستانی

گومان لە رێژەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


گومان لە رێژەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كردووە تێیدا داوای روونكردنەوەی لە جیاوازیی پشكنینی نێوان پارێزگاكانی هەرێم كردووە.

رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە نوسراوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە "وەك دەزانین پەتای كوشندەی كۆرۆنا خۆشبەختانە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و دەوروبەری زۆر كەمترە و وەكو ئاشكرایە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان زۆرە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە و لەسەر ئاستی عێراقیش بە پلەی دووەم دێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كردووە "جێگەی سەرسووڕمانە ژمارەی ئەو پشكنینانەی كە بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین زۆر كەمترە لە چاو ئەو شوێنانەی كە نەخۆشییەكەی تێدا كەمترە".

جەختیشی کردووەتەوە "ئەم بابەتە بووەتە جێی مشتومڕ لە لایەن میدیاكاران و خەڵك بە گشتی، چونكە لەسەر ئاستی جیهان ئەو ناوچانەی كە تووشبووی زیاترە پشكنینی زیاتری تێدا ئەنجام دەدرێت.

رێبوار کەریم خشتەی پشكنینەكانی بۆ هەر سێ شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆك وەرگرتووە لە 12 بەیاننامەی وەزارەتی تەندرووستی كە كۆی پشكنینەكانی سلێمانی 584 پشكنین بووە لە بەرامبەردا هەولێر 1293پشكنین بووە دهۆك كە بەراورد بە سلێمانی زۆر بچوكترە 307 پشكنینی بۆكراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان