کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە تەندروستیی دەربەندیخان-ەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان دەڵێت "باری تەندروستی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکەبوون جێگیرە".
سازان ئیبراهیم، بەڕێوبەری تەندروستیی دەربەندیخان بەمەودا میدیای راگەیاند "ئەو کەسانەی ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیف بوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون رەوانەی شاری سلێمانی کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
لەبارەی تەندروستیی ئەو کەسانە بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان وتی "بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان دراوە باری تەندروستی سەرجەمیان باشە ".
وتیشی "لەئێستادا پشکنین بۆ ئەو کەسانە بەردەوامە کە گومانیان لێدەکرێت، هەروەها لە هەوڵی دابینکردنی شوێنداین بۆ لە دەربەندیخان بۆ ئەو کەسانەی کو تووشی ڤایرۆسەکە دەبن".