گێتی

نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چوار مانگ له‌مه‌وپێشی جێبه‌جێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چوار مانگ له‌مه‌وپێشی جێبه‌جێكرد
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌وأڵی عه‌ره‌ب، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ كوژرانی ساڵح عاروری، دامه‌زرێنه‌ر باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ لوبنان، ئاشكرایانكرد، كه‌ ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ناوبراوی كردبوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چوار مانگ له‌مه‌وپێش، بونیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی  كوشتنی له‌ ساڵح عاروری كردبوو، كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل له‌ نوسینگه‌كه‌ی خۆی له‌ لوبنان خۆی و چوار كه‌سی تر كوژران.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیل، شه‌ڕ كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، چه‌ند مانگێكی تر ده‌خایه‌نێت.

ساڵح عاروری
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان