راپۆرت

سەردەمی کۆرۆنا و دەرفەتێک بۆ ئاشنابوون بە روحی منداڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردەمی کۆرۆنا و دەرفەتێک بۆ ئاشنابوون بە روحی منداڵ
مەودا میدیا- هاڤە دارا

بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ  مانەوە لەماڵەوە و خۆ کەرەنتینەکردن کە زیاد لە دە رۆژە لە ھەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بە دەرفەتێکی بزانن بۆ زیاتر ئاشنابوون بە روحی منداڵەکانیان.

پەروەردە و گەورەکردنی منداڵ بە شێوازێکی تەندروست ئەرکی سەر شانی دایک و باوکانە، چونکە پەروەردەکردنی منداڵ کاریگەری لەسەر خودی منداڵ و کۆمەڵگاش ھەیە، ئەو ئەرکە قورسە لەسەردەمی کەرەنتینە قورستربووە، چونکە منداڵ وابەستە و خۆی بەهەندێک شتەوە گرتووە بۆیە دابڕان و گۆڕینی ئەو راهاتنە لای منداڵ ئاسان نییە.

زانایان دەربارەی منداڵ دەڵێن منداڵ وەک پەڕەیەکی سپی وایە و تۆ بڕیاردەدەیت چۆن رەشی بکەیتەوە، ھەر بەم ھۆکارە دواڕۆژی كۆمەڵگایان بەستۆتەوە بە بوونیاتی منداڵەوە، بۆیە ئەم ماوەیە دەرفەتێکە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە دەیان ویست پلانێک بۆ منداڵەکانیان دابنێن و جێبەجێ بکەن.

سروشتی منداڵ بە شێوازێکە کە ناتوانێت لەگەڵ ھەموو بارودۆخێکدا بگونجێت، بەڵکو دەبێت گەورەکان کارێک بکەن بارودۆخەکەی لەگەڵدا بگونجێنن و ژینگەیەکی لەباری بۆ فەراھەم بێنن، سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخێکی تازەیە کەمێک خۆڕاهێنان لەگەڵ ئەم ژینگە قورسە و ئارامی دەوێت.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێت بگەڕێن بۆ کات بەسەربردن و سەرقاڵبوون بەشتە گرنگ و جوانەکانەوە  لەبەرئەوەی کە منداڵ ھەرگیز ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە چوارچێوەیەکی داخراودا بمێنێتەوە بۆیە ئەم بڕیارە زیاتر کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات، پێویستە خێزانەکان لەم رووەوە زیاتر ئاگادار بن و گرنگی زیاتر بە منداڵەکانیان بدەن.

 ھەستیار عەلی سعید، توێژەری دەروونی لەم بارەیەوە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "ھەر کارەساتێک لە ھەرێمی کوردستاندا رووبدات پشکی شێر لە زیانەکاندا بەر منداڵ دەكەوێت، بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان منداڵەکان لەم بارودۆخە بپارێزین دەبێت گەورەکان فشاری دەروونی خۆیان کەم بکەنەوە و بە سروشتی منداڵەکە مامەڵە بکەن، پێویستە کاتێکی زیاتر بە یاریکردن لەگەڵیاندا بەسەر بەرن و ئەو یاریانەیان لەگەڵدا ئەنجام  بدەن کە تەندروستە و ڕێگایەکە بۆ پەروەردە کردنیان.

روونیشی کردووە "کە خێزانەکان ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیە بە دەرفەتێکی گونجاو بزانن بۆ کۆبوونەوەیان و گەیاندنی پەروەردەی زیاتر بە منداڵان لە رووی یاساکانی مامەڵەکردن، پاکوخاوێنی، زانست و زانیاری و گەیاندنی خۆشەویستی بە شێوازێک کە منداڵەکە ئاسان پێی ئاشنا بێت".

بەشێکی زۆری خێزانەکان بەرچاوڕونیەکی تەواویان نیە دەربارەی ژیان و بیرکردنەوەی منداڵ، پێویستە خێزانەکان سەردەمی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتوچۆ بە دەرفەتێک بزانن بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ڕۆحی منداڵەکانیان و بارودۆخەی دەروونی منداڵان بڕەوێنەوە و بە ژیانی منداڵانەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن نەک ئەوەی مانەوەیان لە چوار دیواردا لێ قورستر بکەن و جوڵەکانیا  سنوردار بکەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد