گێتی

دوائاماری كوژراوانی غه‌ززه‌.. ئه‌ندامێكی كنێست: غه‌ززه‌ داگیربكه‌ن و ماڵه‌كان بڕوخێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوائاماری كوژراوانی غه‌ززه‌.. ئه‌ندامێكی كنێست: غه‌ززه‌ داگیربكه‌ن و ماڵه‌كان بڕوخێنن
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شاری غه‌ززه‌ له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كان 22 هه‌زار و 313 كه‌س له‌ لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون، ئه‌ندامێكی كنێستی ئیسرائیلیش داوای وێرانكردنی غه‌ززه‌ ده‌كات. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تسفی سوكوت، ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیلیی له‌سه‌ر پارتی سه‌هیۆنیی دینیی كو پارتێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌، داوای له‌ وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، شاری غه‌ززه‌ وێران بكه‌ن و ماڵ به‌ ماڵی شاره‌كه‌ وێرانبكه‌ن. 

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا تالی گۆتلیف، ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیل داوایكرد، له‌ تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆسه‌ر چه‌ند شارێكی ئیسرائیل، داوا له‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ غه‌ززه‌ به‌كاربهێنێت. 

هاوكات ئه‌لیزابێس وارن، سیناتۆری ئه‌مه‌مه‌ریكیی سه‌ر به‌ دیمۆكراته‌كان ره‌خنه‌ی له‌ ئیسرائیل گرت به‌وه‌ی كه‌ كاره‌ساتێكی مرۆیی له‌ غه‌ززه‌ دروستكردووه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان