گێتی

ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شاری كرمانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شاری كرمانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئێرانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنی واشنتۆن به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرما له‌ باشووری ئێران. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی له‌ ته‌قینه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی شاری كرماندا نییه‌ و هیچ هۆكارێكیش نییه‌ كه‌ ئیسرائیل تۆمه‌تباربكرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی تاران به‌بێ بوونی هیچ زانیارییه‌ك، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری كرمان له‌ باشووری ئێران روویدا و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 73 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 105ی تریش برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان