کوردستانی

مژدەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخان
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی تایبەتی بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخان کردووە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند  "بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 

ئاماژەی بەوەشکرد "حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانای  یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە". 

ئەوەشی خستەڕوو "لێردا  جەخت لە گرنگیی  پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان