گێتی
سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی عیراقەوە راپۆرتێک بە کۆنگرێس دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا راپۆرتێک لەبارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆنگرێس دەدات و دەڵێت "هێرشکردنە سەر بنکەکانی حەشد لە بەغدا بۆ بەرگریکردنە لە خۆمان".
سەرۆکی ئەمەریکا راپۆرتێک لەبارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆنگرێس دەدات و دەڵێت "هێرشکردنە سەر بنکەکانی حەشد لە بەغدا بۆ بەرگریکردنە لە خۆمان".
ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی دووەمی 2023 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا راپۆرتی تایبەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی دژی بنکەکانی حەشدی شەعبی لەناو خاکی عیراق رادەستی کۆنگرێس کرد کە تیادا هاتووە "بڕیاری هێرشکردن دژی بنکەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی سەرکردەیەکی گروپی نوجەبا کردارێکی بەرگریکردن بووە لە خۆمان و مەبەست لێی پاراستنی ئەمەریکییەکان بووە لە عیراق".
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد "ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێکاری زیاتر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە ئەگەری زیادبوونی هەڕەشەکانی سەریان لە عیراقدا، چونکە هێرشکردنە سەر بنکەی گرووپەچەکدارەکان لە عیراق پێچەوانەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبووە، چونکە بەپێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەریکا بەرگریی لەخۆی کردووە".
رۆژی پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 بارەگای لیوای 12ی بزووتنەوەی نوجەبا لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا بۆردوومانکرا و بەوهۆیەوە چوار کەس کوژران، هەروەها چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگری نوجەبایە.
س.ر