گێتی
دوو كه‌س له ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه خۆكوژیيه‌كه‌ى كرمان گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیاـ
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرى ئێران، وەزارەتی ئیتڵاعات سەبارەت بە ڕووداوەكه‌ى شارى کرمان ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى راگه‌یاندووه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئیتڵاعات، یەکێک لەو دوو كه‌سه‌ى ته‌قینه‌وه خۆكوژیيه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه بە ڕەگەز خەڵکی تاجیکستان بووە، به‌ڵام هێشتا ناسنامەی كه‌سى دووەم بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئاشكرا نه‌بووه.
جێگه‌ى باسه، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له دوو ته‌قینه‌وه‌دا نزیكه‌ى 100 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، میدیا ئێرانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه رێكخراوى تیرۆرستى داعش ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى كرمانى له ئه‌ستۆ گرتووه.

ه، ع