گێتی
سه‌دان كۆڵبه‌ر كوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیاـ
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆی ئێران، له ماوه‌ى ساڵى 2023 له سنوره‌كانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، سه‌دان كۆڵبه‌ر كوژراون و برینداربوون، له‌وانه‌ش هه‌ندێكیان له خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵییه‌وه بوون.
به‌پێى ئاماره‌كه كه بڵاوبووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا 32 كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژراون و هه‌ندێكیشیان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و یان به هۆكارى تر گیانیان له ده‌ستداوه له كاتى كۆڵبه‌رى، هه‌روه‌ها 307 كۆڵبه‌ریش برینداربوون، دوو كۆڵبه‌ریش بێسه‌روشوێن بوون.
ناوچە سنوورییەکانی بانە لە پارێزگای سنە بە %49 زیاترین قوربانیی کۆڵبەرییان هەبووە، هه‌روه‌ها ناوچە سنورییەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بە %39 لە قوربانییانی کۆڵبەری هەبووه.
ه، ع