گێتی
به‌تاوانى به‌شداریكردن له خۆپیشاندانى ژن ژیان ئازادى سێ كورد سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سێ هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان کە به‌شدارییان له ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی كردبوو و له ماوه‌ى رابردوو ده‌ستگیركراوبوون، به تاوانبار ناسێندران.
هه‌ر یه‌كه له ڕەئووف شێخ مەعرووفی، کامەران سوڵتانی و محەمەد فەرەجی، ئەو سێ هاووڵاتییەن كه پاش ده‌ستگیركردنیان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ زیندانى ئیتڵاعاتی ورمێ گوێزرابوونه‌وه، به تاوانبار ناسێندراون.
له ماوه‌ى ساڵى رابردوو خه‌ڵكى ئێران و شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى كرد له به‌رانبه‌ر كوشتنى ژینا ئه‌مینى، دواى ئه‌وه‌ى له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانى هێزه ئه‌منییه‌كانى وڵاته گیانى له ده‌ستدا.
ه،ع