کوردستانی
بڕیار لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمەڵێك بڕیاری نوێی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دەركردووە و بەپێی بڕیارەكانیش خاوەن كارەكان دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
لە راگەیەندراوێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر هاتووە "هەموو ئەو شوێنانەی كە كراوە دەبن وەك سەمونخانە و نانەواخانە و بەنزینخانەو گومرگی فرۆشتنی سەوزە و میوە و رێستۆرانت و چێشتخانەكان و شوێنی شیرەمەنی و چەرەزاتەكان و كارگەی پاككەرەوە و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت و ئۆتۆمبێلی غاز و دەتوانن هاتووچۆ بكەن بەمەرجێك كارتی فەرمییان هەبێت".
باس لەوەشكراوە "ئۆتۆمبێلی گواستنەی گازی مۆلیدە، تانكەری زێراب، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی دەرمان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەخۆشانی شێرپەنجە دەگوازنەوە، ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتكاران، ئۆتۆمبێلی دەزگای راگەیاندن، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی شیرەمەنی، ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزارییەكان، كارمەندانی ڤێتەرنەری، چاودێری بازرگانی، كۆمپانیاكانی سكیۆریتی، جگە لەوانە ریگە پێدان بۆ هیچ كەسێكی تر ناكرێت".