کوردستانی
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى داواى شكاندنى بایكۆت ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا ده‌كات مامۆستایان له رۆژى سێشه‌ممه‌وه بچنه‌وه هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له سنوراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت " دواى وه‌ڵامه ئه‌رێنییه‌كه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ دوو له داواكارییه‌كانى مامۆستایان، داوا ده‌كه‌ین مامۆستایان بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن".
باسى له‌وه‌شكردووه "مامۆستایان له رۆژى سێشه‌ممه 9ى 1، بچنه‌وه هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه و كۆتایی به بایكۆت بهێنن، هه‌روه‌ها دابڕان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى خوێندن له سۆنگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى و دڵسۆزى مامۆستایانه‌وه‌یه".
ه،ع