عیراقی

عیراق لەبارەی دروستبوونی شەڕ لەگەڵ سوریا هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەبارەی دروستبوونی شەڕ لەگەڵ سوریا هاتەدەنگ


مەودا میدیا-
دوای درووستبوونی دەنگۆی درووستبوونی شەڕ لە نێوان عیراق و سوریا لە سەر سنورەكانی نێوانیان، وەزارەتی ناوخۆی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و سەرجەم ئەو هەواڵانەی  رەتكردەوە. 

عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە" هەموو ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی كە بڵاوكراونەتەوە راست نین و هیچ پێكدادانێك لەسەر سنوور رووینەداوە، ئەوەشی لەو بارەیەوە باس دەكرێت دوورە لە راستییەوە و بۆ تێكدانی ئارامی عیراقە". 

وتیشی" دۆخەكە ئارامە و ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە راست نین و هیچ پەیوەندییەكیان بەم رۆژانەی ئێستاوە نییە و هی پێشترن". 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ‌ چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، گوایە لە نێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەبو محەمەد جۆلانی لەسەر سنورەكانی نێوانیان شەڕوپێكدادان درووست بووە. 
ئ پ 
 

Qaiwan
Qaiwan