کوردستانی

شەپۆلێكی نوێی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی نوێی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت و هەندێك ناوچەش باران. 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند" ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت ، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ‌ 3 پلە بەرزدەبێتەوە". 

وتیشی" لەمشەوەوە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە رێژەی 9 بۆ 11 پلە دەچنە ژێر سفرەوە و شەختە و بەستنی زۆر روودەدات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بە ئەگەرێكی بەهێزەوە دووبارە لە چەند ناوچەیەك بەفر دەبارێت بەتایبەت لە ناو قەزای پێنجوێن و دەوروبەری". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan