کوردستانی
رۆژى به‌فر بارین راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکات، شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیش ده‌ڵێت "له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم به‌فر ده‌بارێت".
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، شه‌پۆلێكى به‌فرو باران و سه‌رما روو له ناوچه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پله‌كانى گه‌رماش به‌رێژه‌ى به‌رچاو داده‌به‌زن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌شناسى عێراق هاتووه "شه‌پۆله‌كه له رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه كاریگه‌رییه‌كانى ده‌ستپێده‌كات و رۆژى شه‌ممه باران بارین ده‌ستپێده‌كات، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه به‌فر له سه‌نته‌رى شاره‌كانیش ببارێت".
لاى خۆیه‌وه پشتیوان مسته‌فا، شاره‌زاى كه‌شناسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له رۆژى 10ى ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكى باران و به‌فر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تى ناوچه‌ى ئاوێسه‌رو پێنجوێن و ناوچه‌كانى سیده‌كان و چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران".
وتیشى " به‌فر بارین تا به‌رزى هه‌زار و 500 مه‌تر له ئاستى ده‌ریا داده‌به‌زێت، واته هه‌ندێك شوێن ده‌گرێته‌وه و ره‌نگه له سه‌نته‌رى پێنجوێنیش ببارێت، باران بارینه‌كه‌ش هه‌وره گرمه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ه،ع