کوردستانی

په‌رێز ئه‌حمه‌د: دۆخى توشبووانى ئۆتیزم زۆر خراپه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رێز ئه‌حمه‌د: دۆخى توشبووانى ئۆتیزم زۆر خراپه‌

مه‌ودا میدیا-

لێپرسراوى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى كوردستان رایگه‌یاند، دۆخى توشبووانى ئۆتیزم له‌ هه‌رێمى كوردستان و سلێمانیش خراپه‌، ده‌شڵێت، له‌ سلێمانى زیاتر له‌ 450 توشبووى ئۆتیزم تۆماركراوه‌.

په‌رێز ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " دۆخى توشبووانى ئۆتیزم له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ سلێمانیش زۆر خراپه‌، چونكه‌ ئۆتیزم به‌پێى ناوچه‌ ناگۆڕێت و ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ ده‌بێت".

هه‌روه‌ها وتى " له‌ سنورى سلێمانى زیاتر له‌ 450 توشبووى ئۆتیز هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش لیژنه‌كان مناڵ ده‌بینێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت توشبووى تر هه‌یه‌ یان نا، هه‌ندێك توشبووش هه‌یه‌ ناو تۆمار ناكات و هه‌ندێكیش بڕواى به‌وه‌ نییه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى سلێمانیش 375 توشبووى ئۆتیزم هه‌یه‌، له‌ رووى ماددى و مه‌عنه‌وه‌یه‌ دۆخیان خراپه‌ و خێزانه‌كانیشیان دۆخیان خراپه‌ له‌ رووى دارایی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "حكوومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و خێرخوازانیش تا راده‌یه‌كى كه‌م هاوكارن، پێویسته‌ هاوكارى ئه‌و توشبوو و خێزانانه‌ بكرێت له‌ رووى دارایی و پێویستییه‌كانى تر، ده‌بێت هه‌مووان له‌ دۆخى ئه‌و منداڵانه‌ تێبگه‌ن و بچن به‌ هانایانه‌وه‌".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان