کوردستانی

ئاسۆ مامه‌ند: كورد پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ گفتوگۆكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسۆ مامه‌ند: كورد پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ گفتوگۆكان

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایگه‌یاند، كورد له‌ كه‌ركوك پێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى خۆجێی پارێزگاكه‌.

ئاسۆ مامه‌ند، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایگه‌یاند "كورد له‌ كه‌ركوك خاوه‌نى حه‌وت كورسییه‌، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ پێكه‌وه‌ بچنه‌ ناو گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى خۆجێیی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان گفتوگۆ بكه‌ن".

هه‌روه‌ها وتى" كورد هه‌میشه‌ به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانى چاره‌سه‌ركردووه‌ و عه‌ره‌ب و توركمان له‌بیرناكه‌ین و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ پارتیش هه‌نگاونراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێكبكه‌وين و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌و باره‌وه‌ بكه‌ين".

رۆژى 18ى مانگى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كورد له‌ كه‌ركوك حه‌وت كورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان