کوردستانی
تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەرجەم خاوەن پێداویستیيە تایبەتەکان ئاگاداردەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیيانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندام دەکات کە سودمەندن و هاوکاری وەردەگرن له‌ماوه ده ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كدا هاتووه " ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆڕى پاراستن بكه‌ن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ساڵانەی "بەرحەیاتی" هەر كه‌سێكیش تا رۆژى 18ى مانگ كه ده‌كاته ڕۆژی پێنجشەممە سەردان نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە وەستاندنی هاوکاریەکەی".
داواشكراوه " له سبه‌ینێوه رۆژى دووشه‌ممه، ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیان وێنه‌ى مامه‌ڵه‌و پێناسى كه‌مئه‌ندامى و كارتى نیشتمانى یان پێناسى بارى شارستانى و كارتى زانیارى له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، كاتی مامه‌ڵه‌كردن له كاتژمێر 8 به‌یانى بۆ یه‌كى پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت".
سودمەندانی پارێزگای هەڵەبجە و ناحییەی سیروان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە بکەن، سوودمەندانی ناحییەی خورماڵ سەردانی بینایی کتێبخانەی خورماڵ بکەن، سوودمەندانی شارۆچکەی تەوێڵە و بیارە سەردانی بینایی سەنتەری چالاکی و پاراستنی مناڵانی تەوێڵە بکەن لە کاتژمێر 1و نیو بۆ كاتژمێر 4 و نیوى پاشنیوه‌ڕۆ.
ه،ع