کوردستانی
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە شاری هەولێر بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە سنووری ناحیەی کەسنەزان کەسێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی مادی زۆریش کەوتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر رايگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 1:56خولەک ژووری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە بەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی سنووری کەسنەزان لە هەولێر ستی لە نزیک جووت سایدی لاوان دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی کەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد".
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژە بەوەشکرد "لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا ژنێکی بە رەگەز عەرەب تیایدا دووچاری سووتان و گیانلەدەستدان بووەوە".
س،ر

بیروڕا