کوردستانی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت باران و بەفر و سەرما و خێرایی با ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەپۆلێکی بارانبارین لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 9-10ی کانونی دووەمی 2024 سەرەتا بەشێوازی هەور لە سنوورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت و بارانبارین لە مامناوەند بۆ بەهێز بە شێوازی  پچرپچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت، رێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات رێژەی باران بارین زیاد دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکە زیاترە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری بەفر بارین هەیە لەبەرزی (1500) مەتر لە سەرووی ئاستی دەریاوە، هەروەها پلەکانی گەرمایش دەست بەنزمبوونەوە دەکات".

ئاماژەی بەوەکرد "لەم شەپۆلەشدا خێرایی با لە 20 کیلۆمەتر بۆ 45 کیلۆمەتر دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاریی روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان