گێتی

رۆژانه‌ 10 منداڵ بێ ده‌ست و قاچ ده‌بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژانه‌ 10 منداڵ بێ ده‌ست و قاچ ده‌بن

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى منداڵپارێزى فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، رۆژانه‌ له‌ غه‌ززه‌ لانى كه‌م 10 منداڵ قاچ و ده‌ستیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.

جه‌یسن لى، به‌رپرسى نوسینگه‌ى منداڵپارێزى فه‌له‌ستین رایگه‌یاند "شه‌ڕى فه‌له‌ستین گه‌یشتووه‌ته‌ دۆخێكى چڕ بۆ منداڵان، منداڵ قوربانى یه‌كه‌مى ئه‌و شه‌ڕه‌ن و رۆژانه‌ منداڵێكى زۆر گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن یان ئه‌ندامێكى له‌شیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌وه‌ تا ئێستا هه‌زار منداڵ قاچێك یان هه‌ردوو قاچیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ جۆرێك رۆژانه‌ 10 منداڵ قاچ يان ده‌ستیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن".

شایه‌نى باسه‌، له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2023 شه‌ڕى ئیسرائیل و غه‌ززه‌ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌رو 22 هه‌زار كه‌س له‌ فه‌له‌ستین بوونه‌ته‌ قوربانى و له‌ ناویشیاندا زۆرینه‌یان منداڵن.

 ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان