کوردستانی
نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌وى له مین پاككراوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌زگاى كاروبارى مین له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ته‌نها ساڵى رابردوو تیمه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان توانیویانه زیاتر له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وى له مین پاكبكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دەزگای گشتیی كاروباری مین له هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ساڵی رابردوو سێ هەزار و 326 مینی دژەكەسی لەلایەن دەزگاوە لەناو براون، هەروەها لەلایەن رێكخراوەكانیشەوە 514 مینی دژە كەسی لەناو براون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بە هەزاران مینی دژەكەسی و دژەتانك و بۆمبی چێنراویان لەناو بردووە".
ئاماژه به‌وه‌شكرا "له‌و ساڵه‌دا تیمه‌كانیان له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان دوو ملیۆن و 803 هه‌زار و 326 مه‌تر دوجا زه‌وییان له مینى جه‌نگى پاككردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ده‌زگاى گشتى مین 19 كێڵگه‌ى له مین پاككردووه‌ته‌وه و راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان كراوه، رێكخراوه جیهانییه‌كانیش 14 كێڵگه‌یان پاككردووه‌ته‌وه، به هه‌زاران مینیش ته‌قێندراونه‌ته‌وه و له‌ناوبراون".
شایه‌نى باسه، له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ساڵانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو جه‌نگى تێدابووه له ناوچه‌كاندا مینى چێندراو هه‌یه و تا ئێستاش چه‌ندین زه‌وى ماون له مین پاكبكرێنه‌وه.
ه،ع