کوردستانی

گه‌رمیان... له‌ دایكبوونى منداڵ به‌ سروشتى له‌ زیادبووندایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌رمیان... له‌ دایكبوونى منداڵ به‌ سروشتى له‌ زیادبووندایه‌


مه‌ودا میدیا-
 
به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب له‌ گه‌رمیان بۆ منداڵبوون، له‌ دایكبوونى منداڵ به‌ رێگه‌ى سروشتى له‌ زیادبووندایه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ كه‌ بۆ مه‌ودا میدیا نێردراوه‌ "له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ سێ هه‌زار و 25 منداڵ له‌ دایكبوون، له‌و ژماره‌یه‌، هه‌زار و 483 منداڵیان كوڕبوون، هه‌روه‌ها هه‌زار و 543 منداڵیان كچ بوون".

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه‌ "له‌و ژماره‌ى له‌ دایكبوونه‌، هه‌زار و 775 منداڵیان به‌ سروشتى له‌ دایكبوون، 752 منداڵ به‌ نه‌شته‌رگه‌رى سارد له‌ دایكبوون، 498 منداڵ به‌ نه‌شته‌رگه‌رى ئیمرجنسى، به‌ نه‌شته‌رگه‌رى تر 103 منداڵ له‌ دایكبوون".

شایه‌نى باسه‌، ساڵى رابردووتر، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا كه‌ ئه‌و ژنانه‌ى منداڵیان ده‌بێت بۆیان نییه‌ خۆیان بڕیار بده‌ن به‌ نه‌شته‌رگه‌ى بۆیان ئه‌نجامبدرێت و لیژنه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ بڕیار ده‌دات به‌ سروشتى یان نه‌شته‌رگه‌رى منداڵیان ببێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان