کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ژێرزه‌وى سلێمانى: چه‌ندین چه‌م و كانى ته‌قیون

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ژێرزه‌وى سلێمانى: چه‌ندین چه‌م و كانى ته‌قیون

مه‌ودا میدیا-


به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى باران بارینى هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ندین كانى و چه‌م ته‌قیوون و ئاوه‌كه‌یان زیادیكردووه‌.

عه‌باس عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كانى كه‌ پێشتر ئاوه‌كه‌یان وشكیكردبوو یان كه‌میكردبوو، ته‌قیون و ئاوه‌كه‌یان زیادیكردووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چه‌ندین چه‌میش ته‌قیون له‌وانه‌ چه‌مى زه‌ڵم و ریشێن، له‌ سنورى رانیه‌ش چه‌ندین كانى و چه‌م ته‌قیون، ئه‌وه‌ش دڵخۆشكه‌ره‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاوى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى زیاد ده‌كات".

وتیشى "به‌شێكى ئه‌و چه‌مانه‌ى كه‌ تا ئێستانه‌ته‌قیون و ئاوه‌كه‌یان زیادى نه‌كردووه‌ ته‌قینه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ وه‌رزى به‌هار و ئاوه‌كه‌یان زیاد ده‌كات".


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان