کوردستانی
تریفه محه‌مه‌د: خوێندن ده‌ستپێده‌كه‌ين
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى رایگه‌یاند، سبه‌ى ده‌وامى خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كانى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات.
تریفه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو وه‌زیرى په‌روه‌رده چه‌ند داواكارییه‌كى مامۆستایانى په‌سه‌ندكرد، داواكراوه له سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌ست به‌خوێندن بكرێت له‌سنورى سلێمانى".
هه‌روه‌ها وتى "سبه‌ى ده‌وامى خوێندن له سلێمانى ده‌ستپێده‌كات".
شایه‌نى باسه، له 13ى ئه‌یلولى ساڵى رابردوو، به‌هۆى دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌كانیان مامۆستایانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامییان كرد و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا نه‌چوونه‌ته‌وه هۆڵه‌كانى وانه وتنه‌وه.
ه،ع