کوردستانی
په‌روه‌رده‌ى رانیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رانیه ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن نێردراوه بۆ قوتابخانه‌كان و سبه‌ى ده‌وام ده‌كرێت.
له ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رانیه هاتووه "نوسراوی ئاسایی کردنەوەی دەوام و دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و بڕیارە سبەینێ ڕۆژی سێشەممە قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه "پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەپەیجی فەرمی قوتابخانەکانیانەوە ئاگاداری قوتابیان بکەنەوە کە ڕۆژی سێشەممە بێنەوە بۆ قوتابخانه، لەگروپی تایبەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانتان خشتەی ڕۆژانەی وانەکان دابنێن و ئاگاداری مامۆستایان بکرێت بۆ پابەندبوون بەدەوام".
ده‌شڵێت " ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی کە ئامادەنین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام یاداشتێک بنوسن و سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ئاڕاستەی پەروەردەی بکەن، ئەو مامۆستا بەڕێزانەی ئامادەنین دەوام بکەن بەلیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە".
ئه‌وه‌ش هاتووه " ئەو مامۆستا وانەبێژە بەڕێزانەی ئامادەنین بۆ دەوام بەلیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە، سەرجەم سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان ڕاسپێردراون سبەینێ ڕۆژی سێشەممە سەردانی ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ بەدواداچونی دەستپێکردنەوەی دەوام".
ه،ع