کوردستانی
بەم بەیانییە رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەم بەیانییە لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشت بە ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیاکە گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی دووەمی 2024 ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا لاندکرۆزەر) خۆی دەکێشت بە ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوەدا لە جۆری (تراکتۆر)".
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کارمەند گیانیان لەدەستداوە و چوار کارمەندی دیکەش برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە".
س.ر