کوردستانی
جەبار یاوەر: هەرێمی کوردستان ناتوانێت بڕیاری مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بدات لە خاکی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەترسییەکانی داعش کەمبوونەتەوە بەراورد بە رابردوو، ئاماژەی بەوەشکرد هێزەکانی پێشمەرگە هێشتا پێویستی بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "ئێستا داعش راستە مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە، بەڵام ئەو توانا سەربازییەی بەراورد بە ساڵی 2014 دابەزیوە، سوپای عیراق و دژە تیرۆر و هێزەکانی پێشمەرگەش بەراورد بە 2014 بەهێزترن، بەڵام هێشتا کەموکوڕی هەیە لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی، بۆیە دەبینین بەردەوام فڕۆکەی وڵاتانی دەوروبەر هاتوچۆ دەکەن لە ئاسمانی عیراق، بەڵام لەم مەیداندا سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە، بەڵام بۆ بەردەوام نوێکردنەوەی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان دەتوانم بڵێم هێشتا عیراق و هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری ئەمەریکا و هاوپەیمانان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و راوێژکارە سەربازییەکانیان لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ بووە لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ هاتنیان بۆ ناو عیراق و هاتنی هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستانیش، بەپێی دەستووری عیراق و یاسا کارپێکراوەکان و خودی ئەو رێککەوتننامانە، هەرێمی کوردستان ناتوانێت رێککەوتن یاخود داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بکات تەنها لە رێگەی حکومەتی فیدراڵی عیراقەوە نەبێت".
لە ماوەی رابردوودا دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند "هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان تا کۆتای ساڵی 2024 دەبێت خاکی عیراق چۆڵبکەن".
س.ر