کوردستانی

مامۆستایانى ناڕازى: په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانى فێڵ له‌ مامۆستایان بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى ناڕازى: په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانى فێڵ له‌ مامۆستایان بكات

مه‌واد میدیا-

نوێنه‌رێكى مامۆستایانى ناڕازى رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاردرابوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هیچ ناوچه‌یه‌ك مامۆستایان نه‌چوونه‌ ژێر بار و پابه‌ندنه‌بوون و بایكۆت به‌رده‌وامه‌.

سامان عه‌لى، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و بایكۆت ده‌شكێت، به‌ڵام له‌ هیچ ناوچه‌یه‌ك مامۆستایان پابه‌ندنه‌بوون و بایكۆت به‌رده‌وامه‌".

وتیشى "تا جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ بایكۆت و داواكارى مامۆستایانیش پێدانى مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردوو، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ سی رۆژ جارێك، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ و گرێبه‌ست".

شایه‌نى باسه‌، نزیكه‌ى چوار مانگه‌ ساڵى نوێى خوێندن ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆت به‌رده‌وامه‌و مامۆستایان ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك ده‌رگاى قوتابخانه‌یان كرده‌وه‌ به‌ڵام هیچ وانه‌یه‌ك نه‌خوێندرا.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان