گێتی

هونه‌رمه‌ندێكى كورد ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونه‌رمه‌ندێكى كورد ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

هونه‌رمه‌ندێكى دیارى كوردى رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، كه‌سوكاره‌كه‌شى هیچ زانیارییه‌كى له‌ باره‌وه‌ نازانن.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "شۆڕش ئه‌بوبه‌كرى، هونه‌رمه‌ندى ناسراوى شارى سه‌رده‌شتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیركراوه‌".

"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دواى ئه‌وه‌ى چونه‌ته‌ سه‌ر ماڵى ناوبراو، ده‌ستگیریان كردووه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێكى دادوه‌رییان پێنه‌بووه‌ و بۆ شوێنێكى نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شى هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌وه‌ نییه‌".

شایه‌نى باسه‌، ساڵانه‌ چه‌ندین كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیرده‌كرێن به‌ هۆكارى جیاجیاو زۆرترینیشیان به‌ تۆمه‌تى بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان