گێتی

ژماره‌ى رۆژنامه‌نوسه‌ كوژراوه‌كان بۆ 112 رۆژنامه‌نوس به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى رۆژنامه‌نوسه‌ كوژراوه‌كان بۆ 112 رۆژنامه‌نوس به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند، به‌هۆى شه‌ڕى ئیسرائیل و غه‌ززه‌، ژماره‌ى رۆژنامه‌نوسه‌ كوژراوه‌كان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

فلۆرێنسیا سۆتۆ نینۆ، جێگرى وته‌بێژى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند" به‌هۆى شه‌ڕى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، رۆژنامه‌نوسان ئه‌و چینه‌ن كه‌ قوربانى زۆریان داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ رۆژنامه‌نوسان له‌كاتى رووماڵكردن كوژراون".

باسى له‌وه‌شكرد "ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە 7ى تشرینی یەکەمى سالى رابردوو تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 112 رۆژنامه‌نوس".

شایه‌نى باسه‌.ڕۆژی 7ى ئه‌م مانگه‌، لە ئاکامی بۆردومانیکی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ھەردوو ڕۆژنامەنووس حەمزە دەحدوح و مستەفا سورەیا کوژراون.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان