کوردستانی

هیچ په‌ڕاوێك بۆ ئیدریس مه‌سعود نه‌كراوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ په‌ڕاوێك بۆ ئیدریس مه‌سعود نه‌كراوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، ئاسایشى هه‌ولێر، ئیدریس مه‌سعودى نانه‌واچییان له‌ شارى هه‌ولێر ده‌ستگیركرد، ئه‌مڕۆ له‌ژێر فشارى هاووڵاتییان و سۆشیال میدیا ئازادكرا.

ئاسۆ هاشم، سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ده‌ستگیركردنى ئیدریس مه‌سعودى نانه‌واچى له‌ شارى هه‌ولێر له‌باره‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى، هه‌رزوو تیمى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش كه‌ ژماره‌یان چه‌ند پارێزه‌رێك بوو ئاماده‌بوون خۆیان بكه‌نه‌ پارێزه‌رى ناوبراو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدابووین بۆ ئازادكردنى ناوبراو و دواجار له‌ژێر فشارى هه‌موو لایه‌ك ناوبراو ئازادكرا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ په‌ڕاوێكى بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و  سكاڵاشى له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌".

شایه‌نى باسه‌، ئیدریس مه‌سعود، نانه‌واچى له‌ شارى هه‌ولێر دوێنێ دووشه‌ممه‌، وه‌ك هه‌ڵوێستێكى به‌رانبه‌ر هه‌رزانكردنى نان قسه‌كانى سۆشیال میدیاى ته‌نى و دواى چه‌ند كاتژمێرێك ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیرى كرد.


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان