کوردستانی
كه‌ى كامێراكانى ناو شارى سلێمانى ده‌كه‌ونه كار؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، هیچ واده‌یه‌ك بۆ كاركردنى كامێرا جێگیره‌كانى ناو شارى سلێمانى دیارینه‌كراوه.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ وادەیەک بۆ ئیشپێکردنی کامێرای دیکەی چاودێری کردنی خێرایی دیاری نەکراوە و هیچ کامێرایەک نەکەوتۆتە کار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە بۆ دوکان".
باسى له‌وه‌شكرد " لەهەر ڕێگاو بان و شەقامێک کامێراکان بکەونە کار پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێک ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگەپێدراو بڵاو دەکەینەوە، لەئێستا تەنها ڕێگەی تاسڵوجە دوکان کار دەکات".
شایه‌نى باسه، مانگى هه‌شتى ساڵى رابردوو كامێرا جێگیره‌كانى سه‌ر رێگاى دوكان تاسڵوجه خرانه كار‌و تا ئێستا كار ده‌كه‌ن.
ه،ع