کوردستانی
ئه‌مساڵ له سلێمانى بارانى كه‌م باریووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى رێژه‌ى بارانى بارینى ئه‌مساڵ كه كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێم به‌راورد به ساڵى رابردوو بارانى كه‌مباریووه، له‌وناوچانه‌ش، له‌ناو شارى سلێمانى باران بارین كه‌متر بووه له ساڵى پار.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى "ئه‌مساڵ رێژه‌ى باران بارین له شارى سلێمانى به‌راورد به ساڵى رابردوو كه‌متربووه".
باس له‌وه‌شكراوه "ساڵى رابردوو له ناو شارى سلێمانى سه‌رو 209 ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 164 ملم باران باریووه".
پشتیوان مسته‌فا، شاره‌زاى كه‌شناسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى له دوێنێوه هاتووه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ناوچه جیاجیاكانیش به‌رێژه‌ى جیاواز باران ده‌بارێت".
باسى له‌وه‌شكرد "پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌رێژه‌یه‌كى زۆر باش باران له سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریش ببارێت و به‌هۆیه‌وه رێژه‌ى باران بارین به‌رزبێته‌وه".
ه،ع