کوردستانی
عومره زۆر هه‌رزان بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى عومره به‌ڕێگه‌ى وشكانى هه‌رزان بووه، خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كى حه‌ج و عومره‌ش ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خواستێكى زۆر له‌سه‌ر رێگاى وشكانى هه‌یه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانبووه.
میران سابیر، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ماوه‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى كردنه‌وه‌ى رێگاى وشكانى بۆ عومره راگه‌یاند".
وتیشى "پێش ئه‌و بڕیاره، به‌رده‌وام كۆمپانیا‌و نوسینگه‌كانى حه‌ج و عومره خه‌ڵكیان ده‌برده سعودیه به‌رێگه‌ى وشكانى و خه‌ڵكێكى زۆر به‌رێگاى وشكانى ده‌چن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مى نرخه‌كه‌ى به‌راورد به رێگاى ئاسمانى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پێش چه‌ند مانگێك نرخى عومره به رێگاى وشكانى له 500 بۆ 550 دۆلار بوو بۆ یه‌ك كه‌س به‌ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئێستا له نێوان 400 بۆ 480 دۆلاره به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك و به‌بێ خزمه‌تگوزاریش به 375 دۆلاره".
عه‌لى یوسف، هاووڵاتى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوو به رێگاى وشكانى گه‌شتى عومره‌ى كردووه، بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر 500 دۆلار بوو، هه‌رزانبوونه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانه و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بچنه ماڵى خودا، به بڕێك پاره‌ى كه‌م كه ئێستا نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بووه ده‌توانن بچن".
ه،ع
بیروڕا


