گێتی
ده‌میرتاش: ده‌ستور به‌شێوه‌ى دیموكراسیانه بنوسرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سیاسەتوانی بەندکراو و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان رایگه‌یاند هه‌ده‌په ، دەستوور بە شێوەی دیموكراسى بنوسرێت و مافی ئازادی بەیان و ئازادی خۆبەڕێوەبەری بۆ خەڵکی کوردستانی تورکیا هه‌بێت.
سەلاحەدین دەمیرتاش له‌و باره‌وه وتى "پێویسته به فەرمی ناساندنی مافی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی قسە کردن بە زمانی دایکی و مافی خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردەکانی کوردستانی تورکیای هه‌بێت".
باسى له‌وه‌شكردوه "ئەو کارانە کە بۆ ڕەوتی دانوستانی ئاشتی لە قەندیل ئەنجامم داوە وەکوو بەڵگەی تاوان زیاد کراوەتە سه‌ر دۆسیەکەى له‌كاتێكدا ئەو سەردەمە کارێکی ئاسایی بووه، بەڵام ئێستا به تاوان دەبینرێت".
شایه‌نى باسه، ده‌میرتاش ماوه‌ى زیاتر له حه‌وت ساڵه ده‌ستگیركراوه و پێشتریش توركیا ماوه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى بۆ درێژكرده‌وه.
ه،ع