کوردستانی

رێباز حه‌ملان: سه‌برمان نه‌ماوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حه‌ملان: سه‌برمان نه‌ماوه‌

مه‌ودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چارەسەری کێشەکان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوةمەت فشاری زۆری لە حکوومەتی عێراق کردووە.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بە حکوومەتی عێراقی وتووە لە ساڵی 2024 سەبری ساڵی رابردومان نابێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "سەرۆکی حکوومەتی عێراق بەڵێنی داوە بە شاندی هەرێم کە سێشەممەی داهاتوو پرۆژەی هەمواری بودجە بخرێتە دانیشتنی حکوومەتى عێراق".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ئەگەر پرۆژەی هەموار ئامادە نەکرێت داوامان کردووە سلفەیەک لەسەر بودجەی ساڵی 2024 بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت، محەمەد شیاع سودانیش، تێگەیشتنی بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە".

وتوشیه‌تى "بە داهاتی ناوخۆی هەرێم ناتوانرێت مووچە دابەش بکرێت، نییەتی مەسرور بارزانی بۆ خزمەتی خەڵکە، پلانەکانی  بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان