گێتی

كۆڵبه‌رێك كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێك كوژرا
مه‌ودا میدیا-

له‌كاتى كۆڵبه‌رى، کۆڵبەرێکى كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ ده‌ستده‌دات.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا ئێرانییه‌كان "كۆڵبه‌رێك بە ناوی شۆڕش خەرەگوشی، تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی سەڵماس، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنووری بانە، گیانی لەدەستدا".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "هێزه‌ئه‌منییه‌كانى به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ناوبراو له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو فیشه‌ك به‌ر سنگى كه‌وتووه‌ و گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

شۆڕش خێزانداره‌ و باوكى منداڵێكى شه‌ش ساڵانه‌، تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ى به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو، به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران، ده‌یان كۆڵبه‌ر كوژراون و برینداربوون.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان