کوردستانی
گه‌رمیان.. هاوسه‌رگیرى زیاتره له جیابوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى دادگاكانى سنورى گه‌رمیان، له ماوه‌ى ساڵى رابردوو، پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له جیابوونه‌وه زیاتر بووه.
به‌پێى ئامارێك كه ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "له ساڵى رابردوو، له دادگاى بارى كه‌سێتى كه‌لار هه‌زار و 198 ماره‌بڕین تۆماركراوه، له به‌رانبه‌ردا 819 جیابوونه‌وه هه‌بووه".
هه‌روه‌ها له دادگاى بارى كه‌سێتى كفرى "510 ماره‌بڕین و له‌به‌رانبه‌ر 155 جیابوونه‌وه تۆماركراوه، له دادگاى بارى كه‌سێتى رزگارى 455 ماره‌بڕین و له‌به‌رانبه‌ردا 137 جیابوونه‌وه هه‌بووه".
باس له‌وه‌شكراوه "له دادگاى بارى كه‌سێتى ده‌ربه‌ندیخان 416 ماره‌بڕین و 206 جیابوونه‌وه هه‌بووه، دادگاى بارى كه‌سێتى خانه‌قین، قوره‌توو، 39 ماره‌بڕین و 35 جیابوونه‌وه هه‌بووه".
به‌پێى ئاماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌و ساڵه‌دا "دوو هه‌زار و 618 ماره‌بڕین و هه‌زار و 352 جیابوونه‌وه هه‌بووه".
شایه‌نى باسه، پێشتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، ته‌نها ساڵى رابردوو له عێراق نزیكه‌ى 70 هه‌زار هاوسه‌ر له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه كه به‌تێكڕا رۆژانه 206 هاوسه‌ر ده‌كات.
ه،ع
بیروڕا


