کوردستانی
نوسه‌رێكى پارتى: هه‌ولێر ده‌ته‌قێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوسه‌رو رۆشنبیرێكى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوسینێكدا هۆشدارى له ته‌قینه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له شارى هه‌ولێر ده‌دات و به به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى ده‌ڵێت، قسه‌كانى ئیدریسى نانه‌وا به هه‌ند وه‌ربگرن.
به‌دران حه‌بیب، نوسه‌رى دیارى پارتى ده‌ڵێت "پێویستە پارتی ئەو وتانەی ئیدریس مەسعوودی نانەوا بە هەند وەرگرێت و ئاوڕێک لەو بارودۆخە چەوت و چەوێڵە بداتەوە کە هاتووەتە گۆڕێ".
باسى له‌وه‌شكردووه "هەولێر دەتەقێتەوە ئەگەر ئێوە خۆتان فریا نەکەون، داوا دەکەم بەسە چیتر گوێ لەو دامودەزگە و راگەیاندنەی خۆتان مەگرن کە رێتان پێ هەڵە دەکەن و دەڵێن هەولێری هەموو هەبووە و تێرن و هیچ کێشەیان نییە، نەوەکا هەر خۆیشتان دوایە گلەیی بکەن و بڵێن کەس نەبوو رێبەدێییمان بکات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "تکایە تەنیا یەک جار واز لە پشت بەستن بە دەرەکی و خوڕین بە دەرەکی بێنن و وەرنەوە لای ئەم گەلە مەزنەی خۆتان".
ه،ع